بەریتانیا..بنکەکانی دەنگدان لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا کرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی کانوونی یەکەم لە بەریتانیا بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیاندا کرانەوە، پرسی سەرەکی ئەم هەڵبژاردنەش بۆ یەکلاییکردنەوەی دەرچوونە لە یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگای هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکەوە کە بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدات.


هاوڵاتیانی بەریتانیا دەتوانن تا کاتژمێر ٢٢ ی بەشداری دەنگدان بکەن بۆ هەڵبژاردنی ٦٥٠ پەرلەمانتار.


لەو وڵاتە ٤٦ ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.


هەرچی سەرۆک وەزیران بوریس جونسونە، دەیەوێت زۆرترین دەنگ بهێنێت، تا رێککەوتنی "بریکست" جێبەجێبکات و لە ئەوروپا دەرچێت، بەڵام پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەیانەوێت سەرلەنوێ ریفراندۆمێکی تر لەسەر مانەوە، یان دەرچوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدرێتەوە.
 


AM:11:01:12/12/2019