بڕیاره پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ڕاده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش دڵنیایی ده‌داته فه‌رمانبه‌ران، كه هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كی یاسایی نابڕدرێت و ته‌نیا ده‌رماڵه‌كان ڕێك ده‌خرێنه‌وه.
زانا مه‌لا خالید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندوه، "ئه‌وه‌ی له‌نێو پڕۆژه‌یاسای چاكسازیدا هاتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه و بڕینی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌یه، كه به ناحه‌ق وه‌رده‌گیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، با فه‌رمانبه‌ران دڵنیا بن، ده‌ستكاریی ده‌رماڵه‌یان ناكرێت، ئه‌وه‌ی به یاسا ڕێكخراوه".
وتیشی" له هه‌ندێ كه‌رتدا ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی هه‌یه، بۆ نموونه له كه‌رتی كاره‌با و ته‌ندروستیدا، به‌داخه‌وه به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو كه‌رته‌كه ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسییان بۆ به‌ستراوه و هیچ كارێكی مه‌ترسیداریش ناكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" مه‌به‌ست له پڕۆژه‌یاسای چاكسازی به‌رپاكردنی یه‌كسانی و چه‌سپاندنی عه‌داله‌ته له‌نێو حكوومه‌تدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ر مووچه و ده‌رماڵه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت، ده‌ستی بۆ نابرێت، به‌ڵام كه هه‌نگاو به‌ره‌و یه‌كسانی ده‌نرێت، بێگومان هه‌ندێ كه‌س گله‌یی ده‌كه‌ن، بۆ نموونه، به‌هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی، لەسەدا ٣٠ی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ كارمه‌ندێكی كاره‌با خه‌رج ده‌كرێت، ناكرێت فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ی كاره‌با ئه‌و ده‌رماڵه‌یه بۆی خه‌رج بكرێت، كه كاری كاره‌با ناكات".