لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەرێوەبەرایەتی بەرگری و شارستانی هەولێر ڕایگەیاند" لە شاری ئاڵتون ستی هەولێر موەلیدەیەك ئاگری گرت و كور و باوكێك بەهۆی رووداوەكەوە گیانیان لەدەستدا".
بەرێوەبەرایەتی بەرگری و شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد" لە یەکێک لە مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری ئاڵتون سیتی لە نزیک شارەدێی بنەسڵاوە لە هەولێر باوک و کوڕێک لە کاتی تێکردنەوەی گاز لە مۆلیدە سووتان و لە ئەنجامدا کوڕەکە گیانی لە دەست دا و باوکەکەش بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی هەولێر کراوە".
وتیشی" ڕووداوەکە کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمرۆ روویداوە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".