وەفدێکی شیعە بەنهێنی سەردانی مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ دەکات

بەپێی زانیارییەکان کە دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، دوو ڕۆژە وەفدێکی شیعە بە سەرۆکایەتی فالەح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی  و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە نهێنی سەردانی هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات.

 

بەپێی زانیاریەکانی "سپی"، ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ دەستنیشانکردنی کەسێکە کە کاندی شیعەکانە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەناوی "محەمەد الشیعە سودانی" کە ئەو دوو کەسایەتیە هاتوون بۆ پاڵپشتیکردن لەلایەن هەر یەک لە پارتی و یەکێتی.

 

هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکان دوێنێ هەریەک لەو دوو کەسایەتییە سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کرد و لە ئێستاشدا سەردانی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کردووە.

 

 



PM:08:54:12/12/2019