بەوێنە:پێشمەرگەی هەولێر شکستی بەسیروانی پێشەنگ هێنا

‎لەگەڕی ھەشتەمی خولی نایابی کوردستان، ئەمڕۆ پێشمەرگەی ھەولێر سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد و بەسێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سیروانی نوێی پێشەنگی یانەکانی بردەوە.

‎یارییەکە لەکەش و ھەوایەکی ساردی پیرمام بەڕێوەچوو، سەرەتا و لە خولەکی ١٤ دا (عومەر سەدام) گۆڵی یەکەمی بۆ پێشمەرگەی ھەولێر تۆمارکرد، یارییەکە لە ئاستێکی ھونەری بەرزدا بوو، ھەردوو یانە لەماوەی نیوەی یەکەم بە ئاستێکی بەرزدەرکەوتن، لەخولەکی ٤٤ دا ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ پێشمەرگە ھەژمارکرد و (بارزان حەیدەر) سەرکەوتوانە لێدانەکەی جێبەجێکرد و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

‎لەسەرەتایی نیوەی دووەمیشدا سیروانی نوێ بەفشارکردن دەستی پێکرد و لە خولەکی ٤٩ دا لەڕێگەی ڕاستگۆ فایەق گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر و لە خولەکی ٦٦ دا (بارز سەرتیپ) لە جوڵانەوەیەکی تەکتیکی جوانی یاریزانان تۆپێکی لە بازان حەیدەر وەرگرت و گۆڵی سێیەمی پێشمەرگەی تۆمارکرد و ئارامی زیاتری بەیاریزانانی ھاوڕێی بەخشی.

‎یارییەکە لە کۆتایی نزیک دەبۆ وە و سیروانی نوێی میوانیش ھەوڵی گۆڵی دووەمێ دەدا، لە خولەکەکانی کۆتایی ھاوکار یەحیا نەیتوانی جیاوازییەکەی کەمبکاتەوە و لێدانێکی سزای لەدەستدا، یارییەکەیش بە سێ گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێک لە بەرژەوەندی پێشمەرگەی ھەولێر کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەیش پێشمەرگەی ھەولێر ژمارەی خاڵەکانی بوون بە ١٢ خاڵ و سێ خانە لە ڕیزبەندی یانەکان سەرکەوت ھاتە پلەی سێیەم.

راگەیاندنی پێشمەرگەی هەولێر



PM:09:11:12/12/2019