راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی وڵاتی ئیسپانیا دووپاتی دەکەنەوە، ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، بڕیاری کۆتایی داوەو لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو بەرشەلۆنە جێناهێڵێت.
لە ماوەی رابردوو بەهۆی یەدەگبوونیەوە راکیتچ رەتیکردەوە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوەو بڕیاری چوونی دا بەڵام لەم چەند یارییەی دوایی لە پێکهاتەی سەرەکی دانراوەو ئەویش بڕیاری مانەوەی دا.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە بە لای کەمەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە دەمێنێتەوەو ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری ئینتەر بووە کاپتنی یانەکەو دژی دۆرتمۆند و ئاتلەتیکۆ مەدرید و مایۆرکا بەسەرەکی یاری کرد، ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێناهێڵێت.
هەردو یانەی یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان ئامادەبوون بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام راکیتچ هەردو یانەکەی بێ هیواکرد.