ژمارەیەک کادیری یەکێتی داوا دەکەن هەڵبژاردنی مەڵبەندی ١١ی گەرمیانی یەکێتی هەڵوەشێتەوە

ژمارەیەک کادیری یەکێتی لە مەڵبەندی ١١ی گەرمیان و لیوا سەربازیەکانی پێشمەرگە، نامەیەک ئاراستەی جێگرانی سکرتێر و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکەن و داوایان لێدەکەن هەڵبژاردنی ئەو مەڵبەندە کە بۆ کۆنگرە سازکرا هەڵوشێتەوە.

لەو نامەیەدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەتووە تیایدا باس لەو پێشێلکاریانە دەکات کە لە کۆنفراسەکاندا ئەنجامدراوەو دەستەگەری بەناوی تاڵەبانی، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی یەوە، ئەنجامدراوە.

ئەو گرووپە کادیرانە داوای لابردی بەڕێوەبەری ئیدارەی گەرمیان دەکەن، هەروەها داوای لابردنی بەرپرسی نووسینگە" دژە تیرۆری " گەرمیان دەکەن و بەوە تۆمەتباری دەکەن کە دەوری زۆر خراپبووە لە هەڵبژاردنەکاندا.
   

 


AM:12:00:13/12/2019