سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند" بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان داهاتوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
فه‌خره‌دین ئه‌ڵتون، سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند" ره‌فتاری هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس کە دەنگیان بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەی ئەرمەنییەکانداوە بەرپرسن لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات".
ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی دانی نا به جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە کاتێکدایە، شەوی چوار شەممە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پیران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا پەسەندکرد و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی تورکیای لێکەوتەوە.
کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕووداوی مێژوویی کوشتنی خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ بۆ مەبەستی لە ناو بردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان ڕووی دا. نزیک یەک تا یەک و نیو میلیۆن کەس لە خەڵک ئەرمەنی بە دەستی سپای عوسمانی و عەشیرەتە هاوپەیمانەکانی کوژراون.