سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جونسون زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستهێنا، بەپێی ئەو راگەیاندنە فەرمییەی بڵاوکرایەوە، پارێزگاران ٣٢٨ کورسی پەرلەمانیان لە کۆی ٦٥٠ کورسی بەدەستهێناوە.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ٦٠٠ بازنەدا، وەک کەناڵی " بی بی سی " بڵاویکردۆتەوە ٣٢٨ ئەندام پەرلەمانی پارێزگاران دەبن، ئەمەش زەمینە خۆش دەکات بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا، کە ئەو تەنها پێویستی بە ٣٢٥ کورسی بوو.
لەگەڵ ئەم سەرکەوتنەدا، بۆریس جۆنس ی سەرۆک وەزیران وتی" وەک دەردەکەوێت ئەم حکومەتە لەلایەن خەڵکەوە رێگای پێدرا تا بریکست جێبەجێ بکات و لە یەکێتی ئەوروپا دەرچێت".
وتیشی" ئەم هەڵبژاردنە مێژوویە، دەرفەتێکی داوە بەم حکومەتە، دەرفەتێك کە ئیرادەی دیموکراسیەتی گەلە بۆ گۆڕانکاری لەوڵاتدا بە شێوەیەکی باشتر و دەرگاکردنەوە لەبەردەم تواناکانی ئەم گەلەدا هەمووی".
سەرۆکی پارتی کرێکاران، جیرمی کوربین، رایگەیاند" چیتر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرۆکایەتی حیزب ناکات"، هەروەها دانیبەوەدا نا کە هەڵبژاردنەکە "ئومێدی بۆ نەهێشتنەوە".