كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت": چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌دواداچوون و چاودێری ده‌رمان ده‌ستیگرت به‌سه‌ر جۆرێك له‌ده‌رمان له‌ژێر ناوی دژه شێرپه‌نچه كه به‌نرخێكی گران فراشراوه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌یان كڕیووه ده‌توانن سكاڵا یاسایی تۆمار بكه‌ن.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كواڵێتی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌ڵێت:" چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌دواداچوون و چاودێری ده‌رمان كه پێكهاتووه له دامه‌زراوه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێكخراو و ئاسایش و به هاوكاریی پۆلیسی شاره‌وانی، ده‌ست به‌سه‌ر ده‌رمانێكدا گیراوه گوایه ده‌رمانی دژه شێرپه‌نجه‌یه به نرخێكی زۆر گران به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرا كه ساخته و نایاسایی بوو".
ئه‌و ده‌رمانه ناوى ( natures hops) و وه‌ك ده‌رمانى دژه شێرپه‌نجه به هاووڵاتیان فرۆشراوه.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌شدا هاتووه": داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، هه‌ركه‌سێك ئه‌م به‌ناو ده‌رمانه‌ی كڕیوه ده‌توانێت سه‌ردانی كۆنتڕۆڵی جۆریی درمان و پێداویستی پزیشكی بكات بۆ تۆماركردنی سكاڵا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان".