ماڵپەڕی تویتەر ریزبەندی هەژماری ئەو کەسایەتیانەی بڵاوکردەوە کە چالاکترین کەسایەتی بوون لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە سیاسی و کەسایەتی هونەری و وەرزشی.
تویتەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە نێوان كەسایەتییە سیاسیەكاندا دۆناڵد ترەمپ لە ڕێزبەندی یەكەمدایە، چونكە بە هۆی تویتەكانییەوە توانیویەتی زۆرترین خەڵك بنێتە دەنگ و كۆمێنتی بۆ بنووسن.
لە ڕێزی وەرزشوانانیشدا نەیمار و لیۆن مێسی لە پلەی یەکەم و دووەمدان.
یانە وەرزشییەکانیش بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزی یەکەم و دووەمدان.
لە بواری ئاینی، كڵسیای نۆتەردام لە پێشەوەیە، چونكە لە ساڵی 2019 بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەو كڵێسایە زۆرترین هاشتاگی لەسەر كراوە.