بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئەڵمانیا ٢٥ کەس برینداربوون

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەهۆی تەقینەوەیەکی گەورەوە لە شاری بلانکنبێرگی ئەڵمانیا لانی کەم ٢٥ کەس بوونە قوربانی.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، تەقینەوەکە لە یەکێک لەباڵەخانەکانی شارەکەدا روویداوە، تەواوی دانیشتوانی باڵەخانەکە گوازراونەتەوە بۆ شوێنیکی دیکە.

 

هاوکات پۆلیسی ئەو وڵاتەش سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکە ڕایگەیاند" تاکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە".

 

 

 
 


PM:01:59:13/12/2019