تورکیا تۆپبارانی چەند ناوچەیەک لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی یەکەم سووپای تورکیا تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی دەرەوەی دەسەڵاتی تورکیاو ملیشیاکانی لە گرێ سپی و سەری کانێ دەکات.

 
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی یەکەم، سووپای تورکیاو هاوپەیمانەکانی بەخەستی تۆپبارانی گوندەکانی " قەزعەلی و سوامع و بیرکنو سەعرنەجکی " بەهاوەن دەکات.


ئەو میدیایانە باس لەوە دەکات کە بەدەیان گوولە تۆپ و هاوەن بەر ئەو گوندانە کەوتووەو، زەرەرێکی زۆر لە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.
تا ئێستا ئەو تۆپبارانە بەردەوامە.

 
 هێزەکانی تورکیاو هاپەیمانە ئیسلامییەکانی لە مانگی تشرینی یەکەم لەشەکرێشی کردە سەر ناوچەی گرێ سپی و سەری کانێ و ئەو ناوچانەی کۆنتۆڵکردو، ئێستاش سەرباری شەڕ راوەستان، بەڵام تورکیا دەیەوێت چەندان شوێنی دی بگرێت.

 


PM:09:30:13/12/2019