خانمە پێشکەشکار، زرێبار هەورامی بەچەند وێنەیەک بە ستایلێکی نوێوە فانەکانی بەسەر دەکاتەوە.
وێنە نوێکانی " زرێبار هەورامی " کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردوونەوەتەوە بۆتە مایەی سەرنجی هەوادارانی.
زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەندیل لەدایك بووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لەکەناڵی "ئێن ئاڕتی" دەرکەوت، بەڵام ساڵێک لەمەوبەر وازی لە بێژەری هێنا و كارگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند.