شابەندەر: خۆپیشاندەران كۆمەڵێك دز و بەد رەوشتی سەر بە موقتەدا سەدرن

عێزەت شابەندەر، کەسایەتی دیاری شیعە، دەڵێت" خۆپیشاندەران کۆمەلێک دژ و بەد رەشتی سەر بەموقتەدا سەدرن".


دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی بەغداو شارەکانی باشووری عێراق رەتیانکردەوە کە شابەندەر بکرێتە سەرۆک وەزیران، لە تۆمارێكی دەنگی دزەپێكراودا ئەو کەسایەتییە شیعەیە خۆپیشاندەرانی بەغدا و بە تایبەتیش ئەوانەی چێشتحانەی توركی دەڵێت" كۆمەڵە كەسێكی بەدرەوشتی، مەشروبخۆری، دز، جەردە و پیاوكوژی سەر بە موقتەدا سەدر".


هەروەها هێرش دەكاتە سەر سیاسەتمەداران و عەمامەی ئەو كەسایەتییانەی كە "ناوێرن سەریان بەرامبەر ئەوانە بەرز بكەنەوە".


ئێستا سیاسیەکان ناوی محەمەد شیاع سودانی وەک پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەهێنن کە تا ئەمڕۆ سەربەحیزبی دەعوەو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بوون.




PM:11:30:13/12/2019