ئەەمرۆ هەینی لە بەرەبەیانەوە فڕۆکەی جەنگی بە ئاستی جیاجیا بەسەر ئاسمانی پارێزگای سلێمانی دا دەفڕێت بەبێ ئەوەی کەس پێناسی ئەو فڕۆکانە بزانێت.
پەیامنێری " سپی " ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دەنگی ئەو فڕۆکانە بەدرێژای ئەمڕۆ لە ناوشاری سلێمانی و ناوچەکانی دوکان و چەندان شوێنی تر بیستراون، بەلآم نەزانراوە فڕۆکەی کام دەوڵەتە، حکومەتی هەرێم و عێراقیش هیچ ئاماژەیەکیان بۆ ئەو فڕۆکانە نەکردووە.
چاودێران و زۆرێک لە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە فڕۆکەکان سەر بەتورکیان و چاودێری جموجوڵەکانی گەریلاکانی پەکەکە دەکەن.
رۆژانە فڕۆکە تورکی بەئاسمانی ناوچە سنوریەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیا و ئێراندا دەفڕێت، بەبیانووی بۆردومانی پەکەکە، ئەیلولی ئەمساڵیش ئەو فڕۆکانە بۆردومانی چیای ئەزمەڕیان کرد کە دەکەوێتە باکوری سلێمانی و نزیک شارەکەیەو دوو کادیری پەکەکەیان کووشت.