وێنە.. شەبنامی بارانی بە تەواو ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت

خانمە مۆدێلی ناسراوی شۆخی کورد، شەبنامی بارانی بە تەواو ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت.

 

شەبنام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی جیاواز دەرکەوتووە، لەگەڵ وێنەکەدا پۆستێکی نووسیووە" من نەبم دنیا منێکی کەمە، تۆ نەبی من دنیایەکم کەمە"، بەبێ ئەوەی وەک جارانی پێشوو ئاشکرای بکات کە ئەو پۆستەی بۆ کێ نووسیووە. 



شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 

 


AM:10:03:14/12/2019