ەتاتە یەکێکە لە باشترین خواردنەکان خواستێکی زۆرلەسەرە، بەگرینگترین سەرچاوەی ڤیتامین A دادەنرێت، و چەندین مادەی دژە ئۆكسان و ریشاڵ و مەنگەنیز و ترشی فۆلیكی تێدایە.
. دەوڵەمەندە بەمادەی دژە ئۆكسان بەتایبەت بیتاكارۆتین، و رێگرە لەتێكچونی DNA، ڕێگرە لەتوشبون بەشێرپەنجە.
. پاراستن لەهەوكردن: پەتاتە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسانی بەهێز كە گرفتی تەندروستی هەیە پاراستن لە هەوكردن وەك رەبۆ و هەوكردنی سییەكان و جومگە.
. بەرهەمی خڕۆكەی سپی زیاد دەكات و هیلاکی ناهێڵێت یارمەتیدەرە لە باشتر بنیاتنانی سیستمی بەرگری دەپارێزێت لەگرژبونی ماسولكەكان و دیاردەكانی كەم بوونی پۆتاسیۆم.
. پەتاتە شەكرێكی سروشتی تێدایە و دەبێتە هۆی كەمتر دەردانی ئەنسۆلین لە لەشدا، كەباشترین سەرچاوەی ئەو شەكرەیە كە لەگەڵ نەخۆشی شەكرەدا دەگونجێنێت.
. رێژەیەكی زۆری مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و كانزای تێدایە، رێكخستنی لێدانی دڵ و ڕاڕای ناهێڵێت.
. مرۆڤ دەپارێزێزێت لەجەڵتەی دڵ و مێشك، لەرێی رێكخستنی هاوسەنگی شلەمەنی لە لەشدا.
. سەرچاوەی كارۆتینە كە لە لەشدا دەبێتە ڤیتامین A و چاو دەپارێزێت و بینایی بەهێز دەكات.