خشته‌ی مووچە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەگوێرەی خشتەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوکراوەتەوە بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەت و توێژێک دابەشبکرێت. 

 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"سبەی یەکشەممە ڕێککەوتی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەس و کاری شەهیدان و زیندانییە سیاسیەکان خەرج دەکرێت".

 
سەرچاوەکە وتیشی" ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت".

 
ئاماژەی بەوەشکرد" ڕۆژی سێشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری دابەشدەکرێت، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەم مووچەی وەزارەتی داد دابەشدەکرێت".


سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاشیگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دابەشدەکرێت".

 

هاوکات دوێنێ هەینی هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە  به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی‎ ‎عێراق ڕایگەیاند" له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت، هەروەها ماوه‌ی سێ رۆژه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا كه‌ ۳۱۷ ملیار دیناره‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی دراوه‌و خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم".

 

لای خۆشییەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتووەو بەوهۆیەوە دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت، ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت جگە لە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی كە دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو".

 

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 
بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی کوردستان، کۆی مانگه‌که‌ هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی ١٣ ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاره‌، "واتا له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا ٢٢.٦٧ دۆلار شه‌ست دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی".   

 
 


PM:03:37:14/12/2019