سەرۆکی حکومەت داوایەک ئاراستەی بۆریس جۆنسن دەکات

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسۆن کرد و وتی" هيوادارم بەیەکەوە کاربکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو".

 

مەسرور بارزانی، سەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا ئاراستەی جۆنسنی کردوە، رایگەیاندووە" پیرۆزبای ئەم سەرکەوتنە مێژوویەتان لێ دەکەم،هیوادارم بەیەکەوە کاربکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو".

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەکی بەریتانیادا پارتی پارێزگاران بەسەرۆکایەتی جۆنسن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و زۆرینەی کورسیەکانی بردەوە.



PM:04:10:14/12/2019