سوود و زیانەكانی خواردنی جگەر بۆ تەندروستی مرۆڤ

جگەری ئاژەڵ یان پەلەوەرکان، یەکێکە لەو خواردنانەی زۆر دەخورێت بە برژاوی بێت یان سورەوەکراوی و خواستێکی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لە خواردنگەکان، بەڵام ئایا سوودەکانی زۆرترە یان زیان، لەم هەواڵەدا بەگشتی باس لە سوود و زیانەکانی جگەر دەکەین:

 

سوودەكانی خواردنی جگەر:

 
خواردنی جگەر دەكرێت هۆكار بێت بۆ زیادبوونی خانەكانی خوێنی جەستە، هەروەها پێدەچێت بۆ بەهێزكردنی نینۆك و قژ بە سوود بێت، لە هەمان كاتدا دەكرێت پارێزگاری لە ددانەكان بكات چونكە هۆكارە بۆ بەهێزكردنی ئێسقانی جەستەی مرۆڤ و دەوڵەمەندە بە بڕێكی باش لە پڕۆتین و ڤیتامینەكان.
 

زیانەكانی زۆر خواردنی جگەر:

 

هاوکات جگەر بەهۆی تامە بە چێژەكەیەوە خواستێكی زۆری لەسەرە، هەروەها ڕەنگە هەندێك جار سوودی تەندروستی هەبێت بەڵام دەكرێت لە پاڵ سوودەكانی، زیانی تەندروستیشی هەبێت، گەر زیاد لە پێویست بخورێت، چونكە جگەر وەك  ئامێری پاڵاوتنە لە جەستە ئاژەڵ و مریشكدا، هەموو ئەو هۆڕمۆن و دەرمانانەی كە دەدرێت بە مریشك یان حەیوانەكە تێیدا كۆدەبێتەوە، ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ كۆبوونەوەی ژەهر كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆل لە خوێنی مرۆڤدا.

 

1-جگەر بڕێكی زۆر چەوری لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمەش دەبێت هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن و ئەمە وایكردوە خواردنێكی گونجاو نەبێت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و ڕێژەی كۆلیسترۆڵی ناو خوێنیان بەرزە .

2-زیادە ڕەویكردن لە خواردنی جگەردا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی  ترشی یۆریك لەناو جەستەدا و بەوەش پێكان توشی هەڵئاوسان دەبن .

3-زۆر خواردنی جگەر دەبێتە هۆی  زۆر بونی ڕێژەی ڤیتامین ئەی لە ناو جەستەدا و ئەمەش زیانی بۆ  تەندروستی دەبێت و جگە لەوەش ڕێژەی شەكری ناو خوێن و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە .

 

چەند نهێنیەك كە پێویستت دەبێت لەكاتی كڕینی جگەردا :

1-بەهۆی ئەوەی زۆر زوو خراپ دەبێت پێویستە زۆر ئاگاداربیت لەكاتی كڕینیدا و جگەرێك بكڕیت كە تازە بێت و بۆنی نەكردبێت و دوای ئەوەی هێناتە ماڵەوە لەماوەی یەك بۆ دوو ڕۆژدا بخورێت و لەو ماوەیەشدا لەناو سەلاجە هەڵبگیرێت .

2-جگەری مانگا  بەشێوەیەكی سروشتی ڕەنگەكەی سورێكی ئاڵە و جگەری مەڕقاوەییەكی تۆخە بەهیچ شێوەیەك ئەو جگەرە مەكڕە كە ڕەنگەكەی تێكچوە یان ڕوەكەی زبر بوە یان بۆنی ناخۆشە .

خواردنی 100 گرام جگەر ڕێژەی %10 پێویستیەكانی جەستە بۆ ماوەی یەك ڕۆژ دابین دەكات .

 
 
 


PM:05:40:14/12/2019