یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/12/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- نووسراوی یانه‌ی زانكۆی جیهان به ژماره 80 له رێكه‌وتی 1/12/2019 تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی یانه‌كه‌یان له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان په‌سند كرا، به پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان بڕیاردرا به:
• سڕكردنی تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی زانكۆی جیهان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز، واته ناتوانی به‌شداری له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكات له وه‌رزه‌كانی 2019/2020 و 2020/2021.
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ناوبراو به بڕی 1,000,000 یه‌ك ملیۆن دینار.
• ئازاد كردنی سه‌رجه‌م كچه‌یاریزانانی فوتساڵی یانه‌ی ناوبراو به گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاریگه‌ی چیمه‌نی ده‌ستكرد له شاری كۆیه هه‌یه و تیپی لاوانی یانه‌ی كۆیه یاری له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، داواكاری یانه‌ی كۆیه په‌سند نه‌كرا، كه داوایان كردووه له كاتی كه‌ش و هه‌وای ناله‌بار یاریگه‌ی چوارقورنه وه‌ك یاریگه‌ی دووه‌می خۆیان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان به‌كار بهێنن.
3- له یاری نێوان برایه‌تی و دهۆك له خولی نایابی كوردستان، به هۆی هه‌ڵه‌ی زه‌قی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانی یه‌كه‌م (سۆران ئه‌حمه‌د)، به ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڵێكی دروست بۆ یانه‌ی دهۆك به بیانووی ئۆفساید، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له به‌رێوه‌بردنی یاری.
4- له یاری نێوان هه‌ندرێن و ئاڵا له خولی نایابی لاوانی كوردستان، به هۆی هه‌ڵه‌ی زۆری ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه (عه‌لی ئه‌كبه‌ر) به هه‌ژماركردنی لێدانێكی سزای نادروست بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن و هه‌ژمارنه‌كردنی لێدانێكی سزای دروست بۆ یانه‌ی ئاڵا، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له به‌رێوه‌بردنی یاری.
5- به هۆی نادروستی له راپۆرتی سه‌رپه‌رشتیاری یاری نێوان هه‌ندرێن و ئاڵا له خولی نایابی لاوانی كوردستان (سامی عه‌لی)، گرینگی نه‌دان به چاودێری ناوبژیوانی یارییه‌كه، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له سه‌رپه‌رشتی كردنی یارییه‌كان.
6- ئاگاداری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی تیپی لاوانی یانه‌كه‌یان له یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر / هه‌ولێر، پیاوانی پۆلیس ئاماده بكرێن.
7- له یاری نێوان هه‌ڵۆ و كۆیه له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی كێشه و گرفتی یارییه‌كه، ئاگاداری هه‌ردوو به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د خه‌لیل) سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ڵۆ و (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن) ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژی شه‌ممه 21/12/2019 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ، له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
8- له یاری نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و شه‌قڵاوه له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی مۆبایل له لایه‌ن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی شه‌قڵاوه (دڵشاد محه‌مه‌د ساڵح)، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی له یارییه‌كه بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو به ئاماده‌نه‌بوونی له نێو یاریگه له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
9- یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه 17/12/2019 به‌رێوه ده‌چێت.
10- بڕیاردرا بۆ له‌مه‌ودوا له خولی نایابی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیارانی یاری و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ناوبژیوانان به‌مشێوه‌یه بێت:
• سه‌رپه‌رشتیاری گشتی یاری.
• سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ناوبژیوانان.
11- دوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوی تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانان له نێوان سكرتێری لێژنه‌ی ناوبژیوانان (سیروان سه‌لمان) و (هیوا عه‌لی) ناوبژیوان، ده‌ركه‌وت لێك تێنه‌گه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه، دوای ئاشتبوونه‌وه و گیانی لێبورده‌یی هه‌ردوولا، بڕیاردرا به داخستنی دۆسیه‌كه و دووباره كردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و جه‌سته‌یی بۆ ناوبژیوان (هیوا عه‌لی) له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت.
12- ئاگاداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژی شه‌ممه 21/12/2019 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، بۆ كاری پێویست.
• جه‌وده‌ت ناسح
• وه‌لید عه‌بدولره‌حمان
• سینان ناسر
• قوسه‌ی محه‌مه‌د
• ئه‌حمه‌د نۆفل
PM:06:02:14/12/2019