لە شارۆچکەی سیروان تەقینەوەیەک ڕوویدا و پێشمەرگەیەک بووە قوربانی

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنیەوە لە شارۆچکەی سیروان پێشمەرگەیەک بریندار بوو".

 

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" ئــێــوارەی ئەمڕۆ شەممە لەشارۆچکەی سـیروان بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنیەوە، پێشمەرگەیەکی خانەنشین بەناوی "ع. ح. ب"  تەمەن "٥١" ساڵ دانیشتووی هەڵەبجە بریندار بووە".

 

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە: پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە ولەبنکەی پۆلیسی سیروان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە.

 

سیروان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک شاری سنەوە ھەڵدەقوڵێت پاشان لە نێوان ھەورامانەوە دێتە باشووری کوردستان دواتر لە باشووری شاری بەغدادی پایتەختی عێراقەوە دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە.

 

 



PM:07:01:14/12/2019