توێژێنەوەیەکی نوێ زانستی دەگاتە ئەو راستیەی لە ٩ کاتژمێر زیاتر نووستن و پشوودان مەترسی هەیە کە تووشی جەڵتەی دەماغبیت.
رۆژنامەی " زە میرەر"ی بەریتانی ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا هاتووە، ئەو کەسانەی زیاتر لە ٩ کاتژمێر زیاتر لەشەوێکدا دەنوون لە ٢٣% تووشی جەڵتەی دەماغدەبن لە وانەی ٨ کاتژمێر کەمتر دەخەون.
لەو توێژینەوەیەدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەر ٦٠ ساڵەوەن و رۆژانە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک سەرخەوێکی رێکوپێک دەکەن لە ٢٥% ئەگەری جەڵتەی دەماغیان هەیە، ئەو رێژەیەش لەو کەسانە زیاترە کە یەک کاتژمیر سەرخەو دەشکێنن، یان هەر سەرخەویان نییە.