ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە دوو خاڵی بە نرخی لە دەستدا



لە خولی یانەکانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە پێش یاری کلاسیکۆی کامپ نۆ، دوو خاڵی بەنرخ لە دەست دەدات و ناتوانێت لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بباتەوە.
بەرشەلۆنە لە یاریگای لانوێتا بووە میوانی ئەم یانەیەو لە ئەنجامدا ٢-٢ یاریەکەی بە کۆتا هێنا.
دوو گۆڵی سۆسیداد یاریزانان"ئۆیارزاباڵ و ئیساک تۆماریان کردو دوو گۆڵی بەرشەلۆنە گریزمانو سوارێز تۆماریان کرد.
خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە ٣٥ خاڵ و بە کاتی لە پێشەنگەو ریاڵ سۆسیداد بە ٢٨ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.
بەرشەلۆنە رۆژی چوارشەممە لە ئەرکێکی قورسدا رووبەڕووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە لە کامپ نۆ.



PM:08:07:14/12/2019