لە میانەی پاڵپشتی ئەمەریکاو هاوپەیمانان بۆ رۆژئاوای کوردستان، كاروانێكی دیكەی سەربازیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتە رۆژئاوای كوردستان.
كەناڵی rtی روسی بڵاویكردەوە كاروانەكە لە نزیكەی 100 باهەڵگر پێكهاتووە و لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتووەتە شاری قامیشلۆ.
ئەو کەناڵە ئەوە دەخاتەڕوو، بارهەڵگرەكانی كاروانەكە، ئۆتۆمبێلی گواستنەوە و فریاكەوتن و تانكەر، هەروەها پێداویستی لۆجستیان لەسەر بووە و بەشێكیش لە بارهەڵگرەكان داپۆشراو بوون.