وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە لەسەر داوای كونسوڵی توركیا ناوی خوێندنگای قەندیل لە گەڕەكی شاری هەولێر بگۆڕدرێت، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند" هەندێك پەیج لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەكیان بڵاوكردۆتەوە كە بەڕێز وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی قەندیل ی لەسەرداوای كۆنسوڵی دەوڵەتێك گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و ئامانجەكانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن".

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە..


رونكردنەوەیەك لەڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە:


هەندێك پەیج لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەكیان بڵاوكردۆتەوە كە بەڕێز وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی قەندیل ی لەسەرداوای كۆنسوڵی دەوڵەتێك گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و ئامانجەكانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن ، بەكورتی :


۱ـ گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەك وەزیر.


۲ـ كاتێك وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست، لەهۆكارەكەی كۆڵییەوە، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەیە، لەبەرئەوە ناوەكەی گۆڕدراوە، بەڕێز وەزیری پەروەردە فەرمانیكرد كە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەكەی دیكەش كە دەكەوێتە گوندی قەندیل ناوەكەی بكرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل.


ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە




AM:08:08:15/12/2019