هەپەگە.. كوژرانی ١١ سەربازی توركیای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ڕایگەیاند"  لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستاردا لە هەرێمەكانی هەفتانین و خواكوڕك ١١ سەربازی سوپای توركیا كوژراون".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە" گورزی قورسیان لە مۆڵگە و حەشارگەكانی دوژمن وەشاند".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە بەم شێوەیەیە..

 

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان یەژاستار ١٣ی کانونی یەکەم کاتژمیر ١٤:٢٠ لەدژی داگیرکەرانی تورک لە گردی کۆنفەڕانس چالاکیەکیان ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە دوژمندا. لە چالاکیەکەدا ٨ سەرباز کوژران و ٢ سەربازیش برینداربوون.


لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورکی هەرێمی پاراستنی میدیا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا.


هێزەکانمان لە ١٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گردی شەهید ئاخین لە داگیرکەرانیاندا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.


هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٥:٤٥ هێزەکانمان لەدژی سەربازانی دوژمن لە گردی شەهید دەرویش چالاکیان ئەنجامدا و گورزی قوڕسیان لە دوژمنی داگیرکەر دا. لە چالاکیەکەدا ٣ سەرباز کوژران و سوپای تورکی داگیرکەر بە هەلیکۆپیەر کوژراو و بریندارەکانی لە هەرێمەکە دوورخستەوە.



PM:07:32:15/12/2019