وێنە.. شانۆ بەکر وێنەیەکی منداڵی بڵاو دەکاتەوە

شانۆ بەکر فەرەج، خانمە ڕاگەیەندکاری کوردستان وێنەیەکی نوێی منداڵی بڵاوکردەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.

 

شانۆ بەکر، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی وێنەیەکی منداڵی خۆی بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن و هەزاران کەسی بەم وێنەیە سەرسام کردووە و فانەکانی دەڵێن کە شانۆ نەگۆڕاوە شێوەو ڕوخساری هەر وەک منداڵییە.

 

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.
 

شانۆ بەکر ماوەیەکی کەمە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.

 


 

 

 




PM:09:19:15/12/2019