سونەکان: ئێران تانک بۆ یارمەتی لایەنێکی شیعە دەهێننە بەغدا( ڤیدیۆ )

سونەکانی عێراق مەترسی خۆیان ئاشکرا دەکەن لەسەر کۆمەکی سەربازی ئێران بۆ لایەنێکی شیعەو ناردنی تانک بۆ بەغدای پایتەخت.

 


لە بەیاننامەیەکدا، هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان کە هاوپەیمانێکی  (سوننە)ن رایدەگەیەنن کە ئێران تانک دەهێنێتە بەغداو ئەمەش 
بە ”داگیرکاریی ئێران“ بۆ خاکی عێراق، هەژمار دەکەن.

 


سونەکان پێیانوایە ئەو هێزە ئێرانییە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی عێراق نێردراونەتە بەغدا و بەرپرسیارێتیی هەر دەستدرێژییەکیش بۆ سەر خۆپیشاندەران، دەخاتە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 

 
چەند رۆژێکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە ژمارەیەک تانک و زرێپۆش دەردەکەون و بەشێک لە میدیا عێراییەکان باسیان لەوە کرد، کە ئەو تانکانە ئێرانین و لە دەروازەی زەرباتییەوە نێردراونەتە بەغدا.

 


ئەوە لەکاتێکدایە کە ماوەی دوو مانگ زیاترە خۆپیشاندانی خەڵکی عێراق دژی گەندەڵی و سیستەمی تایفەگەری بەردەوامەو زیاتر لە ٤٦٠ کوژراون و نزیکەی ٢٠ هەزار خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

 

 


AM:10:03:16/12/2019