وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تازەی سەبارەت بە خەرجییەکان.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە بە ژمارە "١٥٩٨٣" و واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاردرا ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ گشت خەرجییەک ڕادەگیرێ، جگە لە مووچە، پێشینەی مانگانە، کرێی مانگانە، کرێی خاوێنکردنەوە و خواردن.
وەزارەتی دارایی له نووسراوهكهدا ئاماژەى بەوەشکردووە" گشت زیادکردنێکی پێشینەش ڕادەگیرێ، بەڵام ڕاگرتنی خەرجییەکان، تەمویلی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدان ناگرێتەوە".