ئیسپەر بۆ عەبدولمەهدی: پێویستە لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە هێرشیان کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا نیگەرانی وڵاتەکەی لەبۆردمانکردنی هەندێک دامەزراوە گەیاندە عادل عەبدولمەهدی و داوایکرد لێپرسینەوە لەوکارانە بکات.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیوەندی بە عادل عبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەرکێشاوەی عێراق کرد و هەردوولا جەختیان لە هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کردووەتەوە. 

 

میدیاکانی عێراق باس لەوەدەکەن، لە پەیوەندییەکدا وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە عادل عەبدولمەهدی کردوە لیپرسینەوە لە بۆردومانی هەندێک پێگەی ئەمریکا بکات لە عێڕاق کەبەپێێ قسەی چاودێران مەبەستی بۆردومانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدە لە پارێزگای ئەنبار.

 

هاوکات لای خۆشیەوە عادل عەبدولمەهدی نیگەرانی خۆی لەو هێرشانە پیشانداوەو داوای هەڵوێستی پێویست و جدی کردووە بۆ رێگرتن لەتەشەنەکردنی رووداوەکان و وتی" ئەم کارە زیان بە هەموو لایەنەکان دەگەیەنێت".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا بە موشەک بۆردمانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدکرا لە پارێزگاری ئەنبار کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە و پێشتریش جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی بنکەکەی کردبوو.

 
 
 


PM:05:42:16/12/2019