ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی نهوت له بازاڕهكانی دنیا رووی له دابەزین كردووه، بههۆی بهردهوامی جهنگی بازرگانی نێوان ئهمریكا و چین.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت کە ١٠ سەنت دابەزی و بە ٦٥ دۆلار و ١٢ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.