سبەینێ سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی سێشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى پرسى پڕۆژە یاساى چاکسازى و گفتوگۆکردن لەبارەى چەند پرسێکى دیکە کۆدەبنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ سێشەممە، لە باڵەخانەى سەرۆکایەتى هەرێم هەرسێ سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەت و پەرلەمان کۆدەبنەوە، کۆبونەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک، لەنێویاندا پرسى پڕۆژە یاساى چاکسازیى کە لەئێستادا لە پەرلەمانى کوردستانە.

 

رۆژى ١١ى ئەم مانگە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم "پڕۆژەیاساى چاکساى لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان"ى رەوانەى پەرلەمانى کوردستان کرد و ئەمڕۆ خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کرا و لەسەر داواکاریى فراکسیۆنى گۆڕان سیفەتى "بەپەلەیى" درایە، بەوپێیەش لەماوەی (٢٤) سەعات بۆ هەفتەیەک لیژنەی یاسایی راپۆرتی خۆی لەسەر ئامادە دەکات بۆ خوێندنەوەی دووەم.

 

 

 
 


PM:07:22:16/12/2019