ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ عادل عبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێساوەی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەەوەو وتی" هەتا کەسێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستنیشان دەکرێت بەردەوام دەبێت".
لە پەیامەکەیدا عبدولمەهدی ڕاشیگەیاند" حكومه‌تى كارى زۆرى كردووه له هه‌موو بواره‌كاندا، له پێش هه‌مووشیانه‌وه، زیادكردنى رووبه‌رى زه‌وى وه‌شاندنى كشتو‌كاڵى، زیادكردنى به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه و پاڵپشتىكردنى به‌رهه‌مى جوتیاران، راده‌ستكردنى شایسته داراییه‌كانیان، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌رتى كشتو‌كاڵى، خسته‌كارى ده‌ستى كارى ناوخۆیى، جوڵاندن و هاندانى بازاڕى ناوخۆیى".
ئەم وتەی عادل عەبدولمەهدی دوای ئەوەهات کە وا بڵاوکرایەوە لە رۆژی پێنج شەممەوە پۆستەکە جێ دەهێڵێت و دەبێت سەرۆک کۆمار شوێنەکەی پڕ بکاتەوە