لە رۆژئاوای کوردستان کورد لە ناوخۆیدا بەرەو ڕێککەوتن دەڕاوت

تەڤدەم و ئەنەکە سەر بەرەو رێککەوتن و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوانیان هەنگاو دەنێن.

 

میدیاکانی رۆژئاوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێگا دەدات هەرچی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردە لەشارەکانی رۆژئاوای کوردستان بکرێتەوە.

 

هەروەها دادگاکانی بەڕێوەبەرێتی خۆ سەر داوا یاساییەکانی سەر ئەندامانی ئەنەکەسە هەڵدەگرن و، هەموو دەستگیراوەکانیشیان لە بەندیخانەکانی رۆژئاوا ئازاد دەکرێن.

 

ئەم هەنگاوانە دوای سەردانی نهێنی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ قامشلۆ و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە دێت بۆ هەرێم کە مانگی رابردوو بەدوور لە چاوی کامێراکان ئەنجامیان داو ئەمەش بووە دەستپێکی ئاسایی بوونەوەی دۆخ و پەیوەندی هەردوولا.

 


PM:01:53:18/12/2019