مەزڵوم عەبدی: چەكدارانی داعش لە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیادا بەشدارن

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمکرات "هەسەدە" لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند" چەكدارانی داعش شانبەشانی سوپای توركیا بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنی ئەو وڵاتە بۆسەر باكوری خۆرهەڵاتی سوریا".

 

جه‌نه‌راڵ‌ مه‌زڵوم كۆبانێ‌، فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (سكای نیوز عەرەبیە) وتی" چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌پاڵ‌ سوپای‌ توركیا هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر ناوچه‌كانی‌ باكووری‌ سوریا".

 

کۆبانێ دەشڵێت" تورکیا بووەتە هۆکاری ئاوارەبوونی ملیۆنان سوری و وەرەقەی پەنابەرانیش بۆ هەڕەشەکردن بەرامبەر وڵاتانی خۆرئاوا بەکاردەهێنێت".

 

مەزڵوم عەبدی لەبارەی دانوستانەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و حكومەتی سوریا ئاشكرایكرد" تا ئێستا دانوستانی فەرمی و رون ئەنجامنەدراوە و تەنها لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانی توركیا گفتوگۆیان كردووە".

 

دەربارەی پەنابەرانی سوریش دەڵێت" ئێمە ئامادەین پێشوازی لە پەنابەران بکەین لە رۆژئاوای کوردستان تا ئەوکاتەی قەیرانی پەنابەران چارەسەر دەبێت و بۆ ناوچەکانیان دەگەڕێنەوە".

 

 

 
 
 
 
 


PM:02:33:18/12/2019