وەزارەتی دارایی: سێ مووچەی کۆتای ئەمساڵ لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"  سێ مووچەی مانگەكانی ١٠و ١١و ١٢ دەكرێنە چەك و لە ساڵی داهاتوو دابەش دەكرێن".

 

ماڵپەڕی (باسنیوز) لە زاری سەرچاوەیەكی داراییەوە بڵاویكردەوە"  لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسی گەنجینەکان، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی پێیان ڕاگەیاندوون، مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ٢٠١٩، لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی داهاتوو دەدرێن، واتە  مانگی ١٠لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٠ دەدرێت، مووچەی مانگی ١١لە مانگی ٢ دەدرێت،هەروەها مووچەی مانگی ١٢لە مانگی ٣ دەدرێت".

 

لای خۆیەوە ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو ماڵپەڕە ڕایگەیاندووە" حكومەت بڕیاری نەداوە سێ مووچەكەی ئەمساڵ پاشەكەوت بكرێت، بەڵكو بەردەوام دەبێت".

 



 



PM:05:01:18/12/2019