ئاسایش: ١١ گەنج بە تۆمەتی بێزارکردنی خوێندکارانی کچ دەستگیرکران

یانزە کەس بەتۆمەتی بێزار کردنی خوێندکارانی کچ لەبەردەم چەند قوتابخانەیەک لەناحیەی شۆڕش دەست گیر دەکرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند" لەسەر داوای هاوڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی هەڵمەتی دەست گیر کردنی ئەوکەسانەی دەست پێکردوە کەلەکاتی تەواو بونی دوامی قوتابخانەی کچان دەبنە هۆی بێزار کردنیان ڕێگری کردن لەقوتابیان لەماوەی دوو ڕۆژدا هیزەکانمان ۱۱کەسیان لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ دەست گیر کردوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ۲٤۰ بەندن و لەهەمانکاتدا دڵنیای تەواو دەدەین بەهاوڵاتیان کەهەڵمەتەکە بەردوام دەبێت و چاو پۆشی لەهیچ کەسێک ناکرێت".

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی چەمچەماڵ و دەورووبەری دەكەین، هەر كەسێك سكاڵای هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بكات تاوەكو كار لەسەر داواكاری و سكاڵاكەیان بكرێت.



PM:07:08:18/12/2019