فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانێکی توندی برادۆست دەکەن

ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی برادۆستیان لە سێ گۆشەی عێراق- ئێران -تورکیا بۆردوومان دەکەن و ئاگرێکی زۆر لەناوچەکە کەوتووەتەوە.


هاوڵاتیانی ئەو ناوجەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەنن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی ناوچەی برادۆست لە سنوری پارێزگای هەولێر دەکەن.


بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە زیانی زۆر بەر موڵک و زەوی هاوڵاتیان کەوتووەو ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.


تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، فڕۆکە جەنگییەکان زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوەو ترس و دڵەڕاوکێ ی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە درووست کردووە.

PM:11:03:18/12/2019