بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ لە ناوچەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەشارۆچکەیەکی سەر بە سەرێکانێی ڕۆژئاوای کوردستان، تەقییەوە، کە لە ئاکامدا ٥ هاوڵاتیی مهدهنی كوژراون و ١١ی دیكهش برینداربوون".
ئاژانسی سانای سهر به رژێمی ئهسهد رایگەیاند" ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو له ناوچهی تهل حهلهف-ی شارۆچكهی سهرێ كانیی سهربه پارێزگای حهسهكه تهقیوهتهوه، لە ئاکامدا ٥ هاوڵاتیی مهدهنی كوژراون و ١١ی دیكهش برینداربوون".
ئەمەش لە کاتێکدایە کەهەر دوێنێ چوار شەممە هەمان ئاژانس ڕایگەیاند" لە شاری سەرێ کانی سەر بە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا، لە ئاکامدا پێنج کەس کوژران و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون".
شارۆچکەی سەرێ کانی سەر بە پارێزگای حەسەکەیە لە رۆژئاوای کوردستان و لە ئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیا و هێزەکانی نزیک لە تورکیایە.
شارۆچکەی سەرێ کانی یەکێکە لەو ناوچانەی ئاڵۆزی و تەقینەوەی تێیدا روودەدات، رۆژی 5 ی ئەم مانگەش تەقینەوەیەک روویدا و لە ئاکامدا دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) تورکیا بە ئەنجامدانی تەقینەوەکان تۆمەتبار دەکات بەئامانجی ئەوەی خەڵکی ناوچەکە شوێن و زێدی خۆیان جێبهێڵن و تورکیا چەکدارە نزیکەکانی خۆی تێدا نیشتەجێ بکات.