ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ هەڵمەتی سەوز کردنی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ دەستیپێکرد و قەیوان گروپیش بەشێك لە ئەركی هەڵمەتەكە لەئەستۆ دەگرێت و وتی" قەیوان گروپ سەوزکردنی ٢٠٠ دۆنم زەوی شاخی گۆیژە لە ئەستۆ دەگرێت".
لە نوسراوێکدا قەیوان گروپ ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هەڵمەتی سەوزکردنی شاخی گۆیژە لەلایەن پارێزگار و قایمقامی سلێمانیەوە راگەیەنرا، گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی بەشداری لە کەمپەینەکەدا راگەیاند و وەک پاڵپشتیەک سەوزکردنی رووبه‌ری ٢٠٠ دۆنم زه‌وی له چیای ئه‌زمەڕ و گۆیژە لە ئەستۆ دەگرێت".
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی سوپاسی و پێزانینی گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان کرد و ئاماژه‌ی بەوەکرد ئەم کەمپەینە هه‌ستكردنه به به‌رپرسیارییه‌تی و خه‌می گشتی و به‌شداری كردنی كه‌رتی تایبه‌ت له پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیان".