پۆمپیۆ: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، هاوکات ئەمشەو پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" واشنتن ٣٦ هەزار بەڵگەنامەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤیان لە ئێران بەدەست گەیشتووە، بەو هۆیەوە ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت".

 

پۆمپیۆ وتیشی" ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له‌ گه‌لی ئێران ده‌كات، پێشێلکارییەکان بەسەر ئێرانەوە ناچن و لێکۆڵینەوە لە یەکە بەیەکەی بەڵگەکان دەکەین".

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیشیکردەوە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، سزاکان بەسەر دوو دادوەری دادگای شۆڕش لە تاران سەپێندراون.

 

 

 



PM:08:17:19/12/2019