پێشمەرگەی ھەولێر پێشەنگی یانەکانی وەرگرت



لەگەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەی ھەولێر لەدەرەوەی یاریگەی خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد و ھاتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکان.

پێشمەرگە توانی بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە یانەی زێرەڤانی بباتەوە و ژمارەی خاڵەکانی کردە ١٥ خاڵ

لەنیوەی یەکەمی یارییەکە تۆپ زیاتر لەناوەڕاستی یاریگە یاری پێدەکرا، یاریزانانی پێشمەرگە چەند جارێک نزیک بوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام لەم نیوەیەدا ھیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا.

لەدەستپێکی نیوەی دووەمدا و لە خولەکی ٤٦ ھێرشبەری یانەکەمان (فەرھەنگ وریا) بەلێدانی سەر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر زێرەڤانی فشارەکانی بۆسەر گۆڵی پێشمەرگە دەست پێکرد، بەمەبەستی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە و چەند جارێک نزیک بوون لەگۆڵ تۆمارکردن، بەڵام یاریزانانی پێشمەرگە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو پارێزگارییان کرد و یارییەکە بەسەرکەوتنی یانەکەمان بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەیش پێشمەرگە خاڵەکانی بۆ ١٥ خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازی گۆڵ و ئەنجامدانی یارییەکی کەمتر ھاتە پێشەنگی یانەکانی خولەکە.




PM:08:32:19/12/2019