سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان دیاریکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ میشێل عۆن، سه‌رۆكى لوبنان حەسان دیابی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپارد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان ڕایگەیاند" میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان، حەسەن دیابی راسپاردووە تاکو کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت".

 

حەسەن دیاب لە کابینەکەی نەجیب میقاتی لە ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤ وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا بووە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا زنجیرەیەک خۆپیشاندان لوبنانی گرتەوە و لە ژێر فشاردا، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند.

 

 

 


PM:08:36:19/12/2019