ئەمشەو پێنج شەممە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دوای ئەوەی چەکدارانی داعش هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو گوندێکی سەر بە قەزای مەخمور، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بەرپەرچیاندراوەتەوە و تێکشکێندراون، هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند" چەند چەکدارێکی داعش هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه ناو گوندی (عه‌لی ره‌ش) له سنووری ناحیه‌ی باقرتی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە" كاتژمێر ٧ ی ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه ناو گوندی (عه‌لی ره‌ش) له سنووری ناحیه‌ی باقرت سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه، كه سه‌رجه‌میان كوردن، رێگرییان لێكردوون و شه‌ڕ له نێوانیان دروست بووه، داعش نه‌یتوانیوه مه‌رامه‌كه‌ی جێ به‌جێ بكات و هیچ زیانێك به‌و گونده‌و دانیشتوانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" بەهۆی وەڵامدانەوەی خەڵکی گوندەکەوە په‌لاماره‌كه شكستی هێناوە چه‌كدارانی داعش ناچاركراون هەڵبێن و به‌ره‌و مۆڵگه‌كانیان بگەڕێنەوە".