سەرۆکی پەرلەمان وێنەیەکی مەلا مستەفا لە نووسینگەکەی لادەبات
تا ئێستا وێنەی تاڵەبانی و بارزانی لە زۆربەی شوێنەکان هەڵواسراون

د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەو وێنەیەی مەلا مستەفا سەرۆكی كۆچكردووی پارتی لابرد كە لە نووسینگەکەی دانرا بوو و لە بری ئەوە ئایەتێكی قورئانی پیرۆزی دانا، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە زۆربەی شارەکانی هەرێم هەرچەندە تاڵەبانی و مەسعود بارزانی وەک سەرۆکانی عێراق و سەرۆکی هەرێم نەماون، بەڵام تا ئێستا وێنەکانیان لە شوێنە گشتیەکان بەهەڵواسراوی ماونەتەوە.

 


بە پێی زانیارییەكان لەم هەفتەیەوە د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئایەتێكی قورئانی پیرۆزی خستووەتە شوێنی ئەو وێنەیەی مەلا مستەفا سەرۆكی كۆچكردوی پارتی كە پێشتر لای سەرووی ژوورەكەی دانرا بوو، وێنەکەش گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی تر، کە رەنگە ئەمەش ببێتە مایەیە نیگەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان.



لادانی ئەو وێنەیە لە کاتێکدایە کە لەناوچەکانی سلێمانی تا ئێستا وێنەی تاڵەبانی لە شوێنە گشتیەکان هەڵواسراون و، تا ئێستا نە وێنەی سەرۆکی ئێستای عێڕاق بەرهەم ساڵح و نە وێنەی فواد مەعسوم سەرۆکی پێشووتری عێراق هەڵواسراون، هەروەها لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر ژمارەیەکی زۆر لە وێنەی مستەفا بارزانی و مەسعود بارزانی بە شوێنە گشتیەکانەوە ماون.




AM:09:38:20/12/2019