سیستانی: خۆپیشاندەران رووبەڕووی ڕفاندن و کوشتن دەبنەوە

لە خوێندنەوەی وتاری سیستانی لەلایەن عەبدولمەهدی کەربەلایەوە راگەیەندرا" خۆپیشاندەران رووبەڕووی کوشتن و رفاندن و هەڕەشە دەبنەوە".

 

 
لە وتاری هەینی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان کە لەلایەن عەبدولمەهدی کەربەلایەوە  خوێندرایەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پەلە بکرێت لە یاسای هەڵبژاردن و دانانی کۆمسیۆنێکی نوێدا. سیستانی رەخنە لە رێگریەکانی دەرچوونی یاسای هەڵبژاردن دەگرێت و، داوا دەکات هەڵبژاردنی پێشوەخت سازبکرێت.

 

جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتە کە گەل سەرچاوەی شەرعیەتەو دەبێت دەسەلآت لەوێوە شەرعیەت وەربگرێت.



 هەروەها هاتووە کە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانیش رووبەرووی زەرەر دەبنەوە و حکومەت لاواز بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا.

 


لە وتاری سیستانیدا هاتووە " نابێت پێکهێنانی حکومەت دوا کەوێت".

 
 




PM:12:50:20/12/2019