ئەردۆغان: سزای ئەمریکا دەدەین

ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵامی سزاکانی ئەمریکا ڕایگەیاند" هاوشێوەی خۆیان وەڵامیان دەدەینەوە".

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە مالیزیا رایگەیاند" بە هەمان سزای هاوشێوە کە ئەمریکا بەسەر تورکیادا جێبەجێی کردووە و لە داهاتوودا جێبەجێیان دەکات، وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەدەینەوە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" واشنتن ٣٦ هەزار بەڵگەنامەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤیان لە ئێران بەدەست گەیشتووە، بەو هۆیەوە ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد" ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له‌ گه‌لی ئێران ده‌كات، پێشێلکارییەکان بەسەر ئێرانەوە ناچن و لێکۆڵینەوە لە یەکە بەیەکەی بەڵگەکان دەکەین".

 

 



PM:02:45:20/12/2019