ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دوای چوار ڕۆژ گەڕان، تەرمی منداڵە کۆڵبەرەکەی مەریوان لە بەرزاییەکانی تەتە دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پاش چوار رۆژ گهڕان، فهرهاد خوسرهوی تەمەن ١٤ ساڵ تهرمهكهی له شاخهكانی تهته دۆزرایهوه كه ویستبووی خۆی بگهیهنێته گوندێكی نزیك بۆئهوهی كڕێوه نهیكوژێت.
بەپێی زانیارییەکان، فەرهاد خوسرەوی کۆڵبەریکی تەمەن ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوانە. دوو رۆژ پێش ئێستاش تەرمی ئازاد خوسرەوی برای کە تەمەنی ١٧ ساڵان بوو، دۆزرایەوە.
ئازاد و فەرهاد رۆژی سێشەممە بۆ کۆڵبەری چووبوونە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و لەکاتی گەڕانەوەیان، بە هۆی بەفر و سەرماوە ناتوانن ڕێبکەن و بەوهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی رۆژهەڵات، چەند کۆڵبەرێک بێسەروشوێن بوون و لە ماوەی هەفتەی رابردوودا پێنج کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە.
تەتەی هەورامان یەک لە بەرزترین ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ساڵانە بەفرێکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری کۆڵبەرانی هەرزەکار لەو ناوچەیەدا بەهۆی گرفتاربوون لە بەفردا گیانیان لە دەستداوە.